• Kurdbun (کوردبوون) - Final - Episode 31
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌ ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.

    . من لە منداڵییەوە وا بار هاتووم کە لە هەموو عالەم بێمنەت بم و کەس بە گەورەی خۆم دانەنێم، جگە لە نیشتمانم. کەسیش بە دوژمنی خۆم نازانم، جاش و پیاوی دەوڵەت نەبێ. پێمخۆشە لەدواهەناسەکانم لاق لەسەر خاکی خۆم دابنێم، جا بمرم. گوێم لە وشەی کوردی بێ، جا بمرم. بای کوردستان وە ڕوومەتم کەوێ، جا بمرم. لەناو خەڵکی خۆمدا بمرم. کە مردم با خاکی کوردستان لە ئامێزم بگرێ و لەناویدا بنێژرێم.


    Mostra di più Mostra meno
    30 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 30
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌.

    چ بکەم؟ کوردم و زۆرلێکراو. بەوە دڵخۆشی خۆم دەدایەوە کە منداڵەکانم لەوانەیە ئێستا لێم تێنەگەن بەڵام کە گەورەبوون و زوڵمی عەجەمانیان دیت، دەزانن کە باوکیان بۆ ئەو ژیانەی هەڵبژاردووە؟! ئەوکات دەزانن کوردبوون یانی چی!



    Mostra di più Mostra meno
    28 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 29
    Jan 6 2024

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.

    لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن


    Mostra di più Mostra meno
    31 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 28
    Dec 29 2023

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌


    لێرەدا بەجێی دەزانم کە ئەوە بڵێم، ئاوەدان بێت کوردوستانی عێڕاقێ. گەر لە دونیادا پیاوەتی هەبێت لە کوردوستانی عێڕاقێ هەیە، لە هیچ جێگای تر نییە. ئەوەی من بە چاوی خۆم لە عێڕاقێم دیوە دە تاریف نایەت. وەختی زۆر دەوێت بۆ باسکردنی. کوڕە جا پیاوە گەورەکانیان چەند بە تەآسوفن

    Mostra di più Mostra meno
    29 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 27
    Dec 29 2023

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌


    بە فایەق و بە ئەنوەری تێیانهەڵپێچام کە دەبێ فێری نووسین و خوێندنەوە ببم. وردەوردە حەڕفەکانیان بۆ نووسیم و پییان دەگوتم کە چی‌بەچییە. ئەوەندەی نەکێشا کە ڕاهاتم و دەمزانی شت بخوێنمەوە. تەماشام کرد زۆر خۆشە و ئیتر سەرم لەسەر هەڵنەگرت. وەک چۆن سۆفی دەچن دە چلەیەوە، منیش ئاوا خەریک بووم و دەستم دایە فێربوون. لەخۆمەوە شتی قۆڕقۆڕم دەنووسی. زۆر باش «گەلاوێژ»م دەخوێندەوە.

    Mostra di più Mostra meno
    26 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 26
    Dec 29 2023

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌.


    سەیرم دەهات کە خۆم نەمدەزانی ناوبانگم پەڕیوەی ئەودیو بووە و زۆرکەس دەیزانی کە پێشمەرگەی دیموکڕات بووم و تەنانەت باسی شەڕەکانی منیان هەموو بیستبوو هەر بۆیەش زۆریان ڕێز دەگرتم بەتایبەت ئەو دزەییانە ساعەت دەگەڵ ساعەتی، دەگەڵم باشتر بوون.

    Mostra di più Mostra meno
    29 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 25
    Dec 29 2023

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.


    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌.


    ئاغاکان دەڵێن «حەمەدی مەولوودی« دەگەڵ هەموو سابڵاغێکان ڕێگایان کراوەیە، بێن بڕۆن بەڵام زێڕۆبەگ و دەستەکەی دەبێ تفەنگان دابنێن جا بڕۆن. 
    من ئەو کەسە نەبووم پشتی پێشمەرگەی کوردوستان بەردەم. هەرچی ئاغای خائینە دەکەم بەقوربانی پێڵاوی پێشمەرگەیەک.

    Mostra di più Mostra meno
    26 min
  • Kurdbun (کوردبوون) - Episode 24
    Dec 29 2023

    Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

    کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی‌‌.
    بە واریدبوونم، قازی لەدووی ناردم. کە چوومە لای، دیتم خەڵکێکی زۆری لەلایە و مەلا مستەفای بارزانیشی دەگەڵە. گوتی: من ئەوە دەچمە تەورێز و میداڵەکەت بۆ بەدروستکردن دەدەم. حوکمەکەم بۆ ناردی بۆ جەبهەی، وەرتگرتووە؟ بەڵێ قوربان وەرم گرت. بە مەلا مستەفا بارزانی و خەڵکەکەی گوت: میداڵی قارەمانیم بۆ ناردووە.
    یەکەمین کەس بووم میداڵی قارەمانیم وەرگرت.

    Mostra di più Mostra meno
    30 min